كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌ستیپێكرد و ئێران وه‌ڵامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌داته‌وه

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له رابردوودا | فۆتۆ: UN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین ده‌ستيپێكرد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش ده‌ڵێت: “جه‌واد زه‌ریف وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ى له كرده‌وه تیرۆیستییهكاندا به‌كارده‌هێنرێن دروستكراوى ئێرانن”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بریتیه له بابه‌تى دروستكردنى به‌نداوى (نه‌هزه) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كان له ئێستادا بووه‌ته كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، چونكه هه‌ریه‌كه له ئه‌سیوپیا و میسر و سوودان په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژى تێكه‌وتووه له‌سه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌وانه‌ش ئه‌مریكا و ئێران به‌شدارى ده‌كه‌ن، له په‌راوێزیدا چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك باسده‌كرێن له‌وانه‌ش بابه‌تى (به‌كارهێنانى چه‌كى ئێران له كرده‌وه تیرۆیستییهكاندا)، چونكه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یراندا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو: “زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه له كرده‌وه تیرۆیستییهكاندا به‌كارده‌هێنرێت دروستكراوى وڵاتى ئێرانن”، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى باسكردن له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌باس مووسه‌وى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: “وه‌زیرى ده‌ره وه وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته‌وه كه ئاراسته‌ى ئێران كراوه له‌باره‌ى بابه‌تى چه‌كه‌وه، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكى ناڕاسته، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ى خۆى ده‌دات له‌باره‌ى بڕیارى (2231)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كه له ساڵى 2015 دراوه له‌باره‌ى پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى”.
له ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى پلانى فشار خستنه سه‌ر ئه‌و 15 ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه كه پێشتر رێككه‌وتنیان كردووه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ك نه‌فرۆشن به ئێران به مه‌به‌ستى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵدا به‌سه‌ر ده‌چێت.
له باره‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌مریكاشه‌وه وتهبێژىوهزارهتى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتى: “به‌رده‌وامیدان به رێككه‌وتنى نه‌فرۆشتنى چه‌ك به ئێران كه ئه‌مریكا له ئێستادا سهرقاڵییهتى، دژى بڕیارى ژماره (2231) ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌یه كه پێویسته ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا قبوڵى بكه‌ن”.
قسه‌كانى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاته له پۆلیسى ئینته‌رپوڵ، سكاڵاى یاسایی له دژى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و 36 به‌رپرسى ئه‌مریكى تۆماركرد به تۆمه‌تى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


