
شوێنی رووداوەکە
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمشەو دووشەممە 29ی حوزەیران، لەشاری رانیە بەهۆی شەڕە تەقەوە گەنجێک کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئەمشەو دووشەممە لە نزیک بازاڕی رانیە شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک روویداوە و لە ئەنجامدا گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون .
وتیشی: “تائێستا هۆکاری رووداوەکە نادیارە و هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووە .”
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان چەند کەسێکەوە بووە کە خاوەنی دوو پیشانگەی مۆبیلیاتن، روویداوە کە هەردوو پیشانگەکە لە تەنیشت یەکترین و لە نزیک بازاڕی قەزای رانیەن .
ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 30 ساڵە، ناوی سامان عەبدوڵڵایە، دانیشتووی رانیەیە.

گەنجە کوژراوەکە
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



