
بۆردومانێكى فڕۆكه جهنگییهكانى توركیا | فۆتۆ: Sky News
SNN-
ئهمشهو یهكشهممه فڕۆكه جهنگییهكانى توركیا گوندهكانى: نهڤله، پیربله، مۆنینى و شاقوڵیان له سنوورى زاخۆ بۆردومان كرد.
ئەمشەو 29ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕیی بۆردوومانی چوار گوندی سەر بە قەزای زاخۆیان کرد و زیانی ماددی زۆری بەناوچەکە گەیاندووە و نازانرێت قوربانی هەیە یاخود نا.
فڕۆکە جەنگییەکان بەنزمیی بەسەر ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و بەبیانووی بوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە.
فڕۆکەکان گوندەکانی نهڤله، پیربله، مۆنینى و شاقوڵیان له سنوورى زاخۆ بۆردومان كردووە و تائێستا لەسنووری دەکار و باتیفە بەقووڵیی 40 کیلۆمەتر تورکیا سوپای هێناوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



