
مناره‌ى چۆلى له هه‌ولێر | فۆتۆ: KOVAN KATULI
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له هه‌ولێر ده‌ستيپێكرد و هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان به‌ته‌واوه‌تى له‌و پارێزگایه وه‌ستاوه.
په‌یامنێرى (SNN) له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “له كاتژمێر 12:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه، له ئێستادا هاتووچۆى پیاده و ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوه‌تى وه‌ستاوه، به‌پێى بڕیارى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر تاوه‌كو پێنج رۆژى تر به‌رده‌وام ده‌بێت”.
بەپێی بڕیارەكەی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر له ماوه‌ى پێنج رۆژى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ته‌نیا رێگه به كردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه ده‌درێت: نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده و كۆمپانیای خۆراك.
رۆژى 28 حوزەیران، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگاى هەولێر کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد وەک رێکارێك بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاترى ڤایرۆسی کۆرۆنا، كه گرنگترینیان راگه‌یاندنى پێنج رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بوو.
ده‌قى بڕیاره‌كان:

ده‌قى بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر

ده‌قى بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



