
وێنە: Reuters
SNN
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە ئەگەری لەبرسا مردنی هاووڵاتیانی سووری، لەم کاتەدا کە قەیرانێکی ئابووری سەخت رووی تێکردوون.
دەیڤد بیسڵی سەرۆکی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بە میدیاکانی وتووە: “هاووڵاتیانی سووری ئاسایشی خۆراکیان نیە و قەیرانی ئابووریش بەجۆرێک بەرۆکی گرتوون کە بەرەو ئەوە دەڕۆن بەکۆمەڵ لەبرسا بمرن”.
ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویەتی: “لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هەموو جیهان لە قەیران یان پاشەکشەی ئابووریدایە بەڵام ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت زۆر جیاوازترە لە دۆخی هەر وڵاتێکی دیکە”.
هاوکات داوای لە وڵاتان کرد دەستبەجێ هاوکاری هاووڵاتیانی سووری بکەن، چونکە بە گوێرەی ئەو، 11 ملیۆن هاووڵاتی ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
بەهۆی شەڕی ناوخۆی چەندین ساڵەی سووریاوە، ژێرخانی وڵاتەکە خاپووربووە و نرخی خۆراکیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەهۆی خراپی رەوشی ژیانیانەوە، بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە رێگای کۆچبەری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەگرنەبەر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



