بڕیارى ئازادكردنى وه‌زیرى دارایی پێشووترى عێراق ده‌رچوو

رافع عیساوى، وه‌زیرى دارایی پێشووترى عێراق
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بڕیارى ئازادكردنى رافع عیساوى، وه‌زیرى دارایی پێشووترى عێراقى ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق تایبه‌ت به تیرۆر له ره‌سافه، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رافع عیساوى، وه‌زیرى پێشووترى دارایی عێراق كردووه، چونكه ئه‌و پێشتر خۆى راده‌ستى دادگا كردووه، نكۆڵى له‌و تۆمه‌تانه كردووه كه ئاراسته‌ى كراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچى به‌سه‌ردا ساغنه‌بووه‌ته‌وه بڕیارى ئازادكردنى دراوه”.
رافع عیساوى ته‌مه‌ن 65 ساڵ، له 21ى كانونى دووه‌مى 2010 بووه وه‌زیرى دارایی عێراق، له مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2018 به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى دادگا بڕیارى ده‌ستگیر كردنى بۆ خۆى و شه‌ش كه‌سى تر له ستافى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ” ته‌نیا یه‌ك شاهێد ئاماده‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره شاهێدى بدات، ئه‌ویش وته‌كانى گۆڕیووه، له‌به‌ر ئه‌وه دادگا ناچاربووه وته‌كانى لێ وه‌رنه‌گرێت به‌گوێره‌ى مادده‌ى 125، به‌گوێره‌ى بڕگه‌ى (ب) له مادده‌ى 130 یاساى سزادانى عێراق دۆسییه‌كه هه‌ڵپه‌سێردراوه له ئه‌گه‌رى بوونى به‌ڵگه و شاهێدى دیكه‌دا ناوبراو دادگايى ده‌كرێته‌وه”.
له‌باره‌ى شێوازى ئازادكردنییهوه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی پێشووترى عێراق خۆى راده‌ست كردووه و دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و هاوكار بووه و تۆمهتهكانیشى له‌سه‌ر ساغنه‌بووه‌ته‌وه به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، جارێكى تر دۆسییه‌كه‌ى وردبینى ده‌كرێته‌وه”.
رافع عیساوى پێشتر چه‌ندین پۆستى باڵاى هه‌بووه له عێراق له‌وانه‌ش: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مه جگه له كۆتا پۆستى كه وه‌زیرى دارایی عێراق بووه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



