
مەرزی باشماخ له قهزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید/ SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی تیمی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایدهگهیهنێت: لە ئێستادا رێگە بە هیچ شۆفێرێكی ئێرانی نادەین بە ئۆتۆمبێلی خۆیەوە بچێتە ناو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو هەر لە مەرزی باشماخ ئەو بارەی هێناویەتی دەدرێتە شۆفێرەكانی خۆمان، دهشڵێت: تا ئێستا زیاد لە 15 شۆفێری ئێرانیمان گەڕاندووەتەوە كە نیشانەكانی كۆرۆنایان ههبووه.
هێرش عەلی، بەرپرسی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ بە (SNN)ی راگەیاند: “له ئێستادا رێوشوێنی زۆر تووندمان بەرامبەر بە شۆفێرانی ئێران گرتووەتەبەر، بەجۆرێك كاتێك داغڵی ناو مەرزەكە دەبن راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەكانییان دەرمانڕێژدەكرێن، پاشان پشكنین بۆ شۆفێرەكان دەكرێت، دواتر ئەو بارانەی لە سووتەمەنی و هەر كاڵایەكی دیكە پێیانە دەگوازرێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی خۆمان و رێگەنادەین شۆفێرانی ئێرانی بێنە ناو قەزای پێنجوێن”.
بەرپرسی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ لهبارهى ئهنجامدانى پشكنین بۆ شۆفێرانى ههردوو لا، ئهوهشى خستهڕوو: “ئێمە تەنیا پشكنین بۆ شۆفێرانی ئێرانی ئەنجام نادەین، بەڵكو ئەو شۆفێرە كوردانەشی كە دەچنە دیوای ئێرانەوە و دەگەڕێنەوە پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدەین، تا ئێستاش زیاد لە 15 شۆفێری ئێرانی كە نیشانەكانی كۆرۆنایان تێدا دەركەوتووە رێگەمان نەداوە بێنە ناو مەرزی باشماخ، رەوانەی ئێرانمان كردوونەتەوە، هاوكات نزیكەی 20 شۆفێری كوردیش كە چوونەتە دیوی ئێران هەمان نیشانەیان تیادا بووە، ئەوانیشمان رەوانەی تیمە تەندروستییەكان كردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی تەندروستی”.
وتەكانی بەرپرسی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ، لە كاتێكدا كە هەر دوێنێ ئەوەی بە SNN راگەیاند : “لە ئێستادا بە هەزاران كەس لە قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستی بە دەیان كەسیان ناجێگرە و زۆربەشیان لە ماڵەكانی خۆیاندا ماونەتەوە و سەردانی نەخۆشخانەكان ناكەن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



