لە%80 دانیشتووانی پێنجوێن تووشی کۆرۆنا بوون و ناڕۆنە نەخۆشخانەكان

SNN- عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی ئامارو وەرگرتنی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن ئاشكرایكرد، لە ئێستادا لە %80 دانیشتووانی قەزای پێنجوێن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، زیاد لە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە بەدەیانی دیكەش باری تەندروستیان ناجێگیرە و زیاتر لە 50 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام تووشبووەكان سەردانی نەخۆشخانەكان ناكەن و داوا دەكەن ئێمە بچینە ماڵەكانیان.
هێرش عەلی، بەرپرسی تیمی كۆرۆنای مەرزی باشماخ و لێپرسراوی بەشی پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن بەردەوامی هەیە و دەتوانین بڵێین كە لە ئێستادا لە %80 ی دانیشتووانی پێنجوێتن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە هەندێك لەمانە نیشانەكانیان بە قورسی تیادا دەركەوتووە و هەندێكیشان تەنها هەڵگری ڤایرۆسەكەن، هاوكات ئەو كەسانەی كە تائێستا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتەوە ڕاگەیەندراوە شەش كەسن بەڵام ئێمە زانیاریمان هەیە كە ژمارەكە دوو هێندە زیاترە و زیاد لە 12 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “تا ئێستا زیاد لە 50 پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە پێنجوێن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوین كە بۆخۆم یەكێك بووم لە تووشبووەكان و ماوەی 15 ڕۆژ لە نەخۆشخانە مامەوە و دوای چاك بوونەوەشم پلازمای خوێنم بەخشیوە بە تووشبووان، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی لە ئێستادا زیاد لە سێ هەزار كەس لە سنوری قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە”.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، لە قەزای پێنجوێن رووبەڕووی گرفتێك بوینەتەوە كە ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسكەن و نیشانەكانیان بەتوندی تێدایە نایەنە نەخۆشخانەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئێوەش بەهۆی بێمتمانەییان بە كەرتی تەندروستی و هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە لەوە دەترسن كە ئەگەر بێنە نەخۆشخانە دەبێت بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە بكرێن، ئەمە وایكردووە كە زۆرجار لە ناچاریدا ئەو كەسانەی تووشبوون داوامان لێدەكەن ئێمە بچینە ماڵەكانیان و چارەسەریان بۆ بكەین، بۆخۆم چومەتە ماڵیوا، كە حەوت كەس لە ئەندامانی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا بوون ئەوەندە بە قورسی گرتویانە نەیانتوانیوە لەبەرم هەستن، بۆیە ئەمە تێگەشتنێكی هەڵەیە و ئەگەر ئەم بیركردنەوەیە بەردەوام بێت تووشی كارەساتی گەورەتر دەبین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









