
SNN
حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەو پێداویستییە پلاستیکییانەی قەدەغەکرد کە بۆ یەک جار بەکاردەهێندرێن.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، بڕیارەکە زەرفی پلاستیکی و قاپ و کەوچک و چەتاڵی پلاستیک و گوێ پاککەرەوە و چەندین کەرەستەی رۆژانە دەگرێتەوە، ئەو بڕیارەش لەسەر پێشنیازێکی یەکێتی ئەوروپایە بە ئامانجی ئەوەی خاشاکی پلاستیکی کەمبێتەوە و چیتر نەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە،
سڤینیا شۆڵز وەزیری ژینگەی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە وتی: “ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی پلاستیکی بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لەکاتێکدا کە 20%ی خاشاک لە باخچە و پارک و جێگا گشتییەکانی ئەڵمانیا لە پلاستیک پێکدێن.
پلاستیک دەیان ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە و نەمانی لە ژینگەدا، لەچەندین لێکۆڵینەوەدا پشتڕاستکراوەتەوە لە جەستەی ماسی و باڵدار و گیاندارەکاندا وردیلەی مایکرۆسکۆپی پلاستیک دۆزراوەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









