پۆلیس تۆمهتبارى سهرهكى كوشتنى گهنجهكهى ڕانیهى دهستگیر كرد

سامان عەبدوڵا، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە رووداوەکەی شەوی رابردوو لە ڕانیە ، ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکی دهستگیر كردووه، وتەبێژی پۆلیسیش دهڵێت: “لێكۆڵینهوه لهو كهسانه دهكرێت كه ههڵیانكوتاوهته سهر پیشانگهى ماڵى تۆمهتبارهكه”.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای رووداوی شەڕە تەقەکەی شەوی رابردووی ڕانیە کە لەنێوان دوو خاوەن پیشانگه ی مۆبیلیاتی دراوسێی یەکتری روویدا بوو، پۆلیسی ڕاپەڕین دەستیكرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە کە بووە هۆكاری کوشتنی گەنجێک بەناوی (سامان عەبدوڵا) و برینداربوونی براکەی و برینداربوونی کەسێکی تریش لە لایەنی ماڵی بکوژەکە”.
وتیشی: “هەر شەوی رابردوو پاش رووداوەکە چەند کەسێک چوونەتە سەر پیشانگهی مۆبیلیاتی ماڵی تۆمهتبارى رووداوهكه و پیشانگهکەیان سووتاندووە، بەڵام دواتر پۆلیسی ڕاپەڕین دۆخەکەی کۆنتڕڵکرد، ئەمڕۆش پۆلیسی ڕاپەڕین توانی تۆمهتبارى سهرهكى كوشتنى ئەو گەنجە دەستگیر بکات”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لهبارهى وردهكارى زیاترى رووداوهكه ئهوهشى خستهڕوو: ” پۆلیسی ڕاپەڕین دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە ئاگریان لە پیشانگهی مۆبیلیاتەکە بەرداوە و بۆ ئەوەی دواتر رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.
شۆڕش ئیسماعیل ئهوهشى روونكردهوه: “ئەو چەکەی کە رووداوی کوشتنەکەی پێ ئەنجامدراوە هێشتا دەستی بەسەردا نەگیراوە، بۆیە نازانرێت کە چەکەکە مۆڵەتی هەیە یاخود نا؟ تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین روونیکردەوە: “بە گوێرەی وتەی یەکێک لە بریندارەکان رووداوەکه بە هۆی کێشەیەکی تایبەتی نێوان بکوژ و کوژراو روویداوە “.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



