
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى پڕۆژه‌كه، له ئێستادا كاركردن له پڕۆژه‌ى جووتسایدكردنى كه‌لار – كفرى به‌رده‌وامه و به وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار 73 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو بووه و له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار – كفرى له ژێر چاودێرى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2014 به‌ردى بناغه‌ى دانراو به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه چه‌ندینجار كاركردن له پڕۆژه‌كه ڕاگیرا.
عه‌دنان خه‌لیل به‌رێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند؛ پڕۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار – كفرى بریتییه له نزیكه‌ى 34 كیلۆمه‌تر و له ساڵى 2014 به گوژمه‌ى 44 ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى دانرا، به‌ڵام پڕۆژه‌كه له‌سه‌ره‌تاى قه‌یرانه‌كه‌وه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و دواتر به‌هۆى قورستربوونهوهى قه‌یرانه‌كه كاره‌كانى ڕاگیراو خاوبووه‌وه.
وتیشى: له ئێستادا 73 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واوبووه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به باشى كاركردن به‌رده‌وام بێت تووشى گرفت نه‌بنه‌وه ئه‌وا ئه‌مساڵ به دڵنیاییه‌وه ته‌واو ده‌بێت و به ڕووى هاتووچۆكاران ده‌كرێته‌وه.
رێگاى كه‌لار – كفرى به هۆى یهكسایدى و كۆنى و چاڵى چۆڵیهوه یه‌كێكه له رێگا خراپه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان و له رابردوودا دواى نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیان بڕیاردرا بكرێته جووتساید.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



