قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان دەستپێکردووە

كۆبوونهوهى وهفدى ههرێم و باڵیۆزخانهكانى ئهمریكا و بهریتانیا | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێکردووە.
سەمیر هەورامی رایگەیاندووە: “لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەت، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێكردوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئامانج لە دیدار و کۆبوونەوەکان روونكردنەوەی دۆخی دانوستانەکان و هەڵوێستی هەرێمە لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ”.
دانوستانەکانی شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە، لە ماوەی رابردووشدا حکومەتی هەرێم راپۆرتێکی نەوتی رەوانەی بەغدا کردووە و چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی تێدا روونکراوەتەوە، هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا داتای تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خراوەتەڕوو، لیژنەی نەوتی و دارایی بەغداش بە وردی پێداچوونەوە بەو دوو راپۆرتەدا دەکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



