ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و شاندى دانووستانكارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و شاندی دانووستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ شاندی دانووستانکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، “لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستووه‌ته سەر سەردانی هەفتەی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت، ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگریی لە مافە رەواکانی خۆى لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌میر هه‌ورامى، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێکردووە”.
دانوستانەکانی شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە، لە ماوەی رابردووش‌دا حکومەتی هەرێم راپۆرتێکی نەوتی رەوانەی بەغدا کردووە و چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی تێدا روونکراوەتەوە، هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا داتای تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خراوەتەڕوو، لیژنەی نەوتی و دارایی بەغداش بە وردی پێداچوونەوە بەو دوو راپۆرتەدا دەکات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



