ده‌زگاى مرۆى مام هاوكارى و پێداویستى پزیشكى دهگەێنێتە نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى

هاوکارییەکانی دەزگای مرۆی-مام
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
وته‌بێژى ده‌زگاى مرۆى مام رایگەیاند :”دووه‌م کاروانی هاوكارى ده‌گه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له شارى سلێمانى كه‌خۆى له ده‌ستكێش و ده‌مامك و گاون و كیتى پزیشكى ده‌بینێته‌وه كه له‌لایه‌ن وڵاتى ئیماراته‌وه ڕه‌وانه كراوه”.
یادگار جه‌لال، وته‌بێژى ده‌زگاى مرۆى مام به SNNى راگه‌یاند :” پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕێكى زۆر له كه‌لوپه‌ل و پێداویستى پزیشكى له وڵاتى ئیماراته‌وه گەیشتە شارى سلێمانى ئه‌ركى دابه‌ش كردنى ئه‌و كه‌ره‌ستانه سپێردرایه ده‌زگاى مرۆى مام و بڕى هاوكارییەکە گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا”.
وتیشى”هاوكاریهكانى ده‌زگاى مرۆى مام به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانى شارى سلێمانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه پزیشكییانه یان پێده‌گات”.
هه‌ینى رابردوو فڕۆكه‌یه‌كى پڕ له پێداویستى پزیشكى له وڵاتى ئیماراته‌وه گه‌یشته شارى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى پڕ كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونى هه‌بوو به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوره‌كه‌دا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



