
وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
SNN- مەودا مستەفا
شەوكەت عەلی یەكێكە هاوڕێكانی جەعفەر بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی بووە هۆكاری روودانی خۆكوشتنی جەعفەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە، چونكە حكومەتی هەرێم رۆژانە یاری بەهەستی ئەو میلەتە دەكات و دەستكاری مووچەی مووچەخۆران دەكات، هەر بەم هۆیەشەوە، رۆژانە سەدان كێشەی كۆمەڵایەتی نەخوازراو روودەدات”.
وتیشی “كاك جعفەر پێشتر لە ئەوروپا لە وڵاتی بەریتانیا گەڕابووەوە نزیكەی شەش ساڵە پێشمەرگەبوو، ماوەیەكە لە خێزانەكەی جیابۆتەوە، بەهۆی جیابوونەوەی لە خێزانەكەی دیاربوو كەم دەرامەتو نەبوو بووە، هەروەها لە گەڕەكێكی هەژار نشینی قەزای شەقڵاوە لە گەڵ دایكێكی كە ئەویش بەتەمەن و نەخۆش بووە دەژیا”.
شەوکەتی هاوڕێی ئاماژە بەوەش دەکات” چەند كاتژمێرێك دوای وەرگرتنی مووچەكەی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا”.
مووچەكەی لەم مانگەدا بووە 458 هەزار، 200 هەزاری تەنفیزی لەسەربوو، کە دادگا راستەوخۆ لێی دەبڕی، بۆ مارەیی خێزانەكەی، 100 هەزاری خاوەن ماڵ قەرزار بووە، 90 هەزاری خەڵكی دیکەی لابووە، دوای 54 ڕۆژ 68 هەزاری بۆ ماوەتەوە.
ئێوە بپرسن چۆن بژی؟ “چی بۆ دایكە بەتەمەنەكەی بباتەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ كاتێک ئەو هەواڵەم بیست لە جێگای خۆم شۆك بووم خوای گەورە سەبووری كەس و كارەكەی بداتەوە”.
جەعفەری کۆچکردوو ئەوپێشمەرگەیە بوو كەئەمڕۆ لەكاتی ئەركدا كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا، خاوەنی 4 منداڵبوو، لە خێزانەكەشی جیابووەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


