
نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌پێى وته‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕۆژانه 33 له سه‌دى پشكنینه‌كان هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنان و پارێزگاى سلێمانیش سێیه‌م پارێزگاى عێراقه له تووشبوون به كۆرۆنا.
د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرینەوە سێیەم پارێزگای عێراقە بۆ تووشبوون بە کۆڤید-19 و له ئێستادا له گه‌رمیان ژمارەی تووشبووانمان رۆژانە 33 له سه‌دى پشکنینەکانە.
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، بە پێی لێکدانەوەی ئامارەکان مەزەندە دەکەین 45 هه‌زار تووشبوو هەبێت لە ئیدارەی گەرمیان و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا خۆپارێزی لاوازەو قەرەباڵەغی بازاڕ و ژیانی رۆژانە وەک پێش کۆرۆنایە، بۆیە پێشبینی هەڵکشانی زیاتر دەکەین لە تووشبووان.
د. سیروان راشیگه‌یاندووه، ماوەی سێ ڕۆژە تەنها یه‌ك حاڵه‌تى مردن به كۆرۆنا له گه‌رمیان هەبووە و تیمەکانمان ماندوو نەناسانە کاردەکەن و ئێستاش هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپارستنى گه‌رمیان بەڕێوەبەری نه‌خۆشخانه‌ى قەڵا تووشبووی کۆرۆنان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



