
گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانیله‌ده‌ستدا، به‌ڕێوەبه‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ڵێت ئه‌و نه‌خۆشه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك هاتۆته نه‌خۆشخانه‌كه دواى پشكنین به كهسوكارهكهیمان وتوه كه هیواى مانه‌وه‌ى له ژیان كه‌مه.
د.فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ به snnى راگه‌یاند :” ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵه و چه‌ند رۆژێكه تووشى كۆرۆنابووه و پێشتر له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار خه‌وێنراوه له شارى سلێمانى، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هێنرایه لاى ئێمه له چه‌مچه‌ماڵ دۆخى به‌ته‌واوه‌تى تێكچووبوو پاش ئه‌وه‌ى پشكنینى پێویستى بۆ كرا به كه‌سوكاره‌كه‌ى وترا هیواى مانه‌وه‌ى له ژیان كه‌مه”.
وتیشى “ئه‌و گه‌نجه نه‌خۆشى شه‌كرى جۆرى یه‌كى له‌گه‌ڵدابووه، به‌رگرى له‌شى زۆر لاواز بووه به هۆى شهكرهكهیهوه بۆیه كۆرۆناش زۆر كارى تێكردبوو، پاش گیانلەدەستدانی ته‌رمه‌كه‌ى له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه كه به‌خاك سپێردراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد” نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ستاف و ئامێرى تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام له خزمه‌تى هاووڵاتیاندایه و 10 ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردمان هه‌یه‌و ئەو نه‌خۆشه‌ش هه‌موو كارێكى پزیشكى بۆ كراوه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



