بڕی ئەو پارەیە ئاشكرابوو كە لە دوو ملیار دینارەكە، دەدرێتە تەندروستى هەڵەبجە

0
948

SNN- عەلی حەمە سەعید

پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد كەبڕی 170 ملیۆن دینار لە كۆی ئەو دوو ملیار دینارەی بۆ كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكرابوو، بڕی 170 ملیۆن دیناری بۆ كەرتی تەندروستی هەڵەبجە تەرخانكراوە و ئێمەش لە پێداویستییە پزیشكییەكاندا خەرجی دەكەین.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا گرفتی نەمانی كیتی پشكنی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاڕادەیەك چارەسەركراوە، هاوكات بری 170 ملیۆن دیناریش لە كۆی ئەو دوو ملیار دیناری كە بۆ كەرتی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكرابوو، بۆ كەرتی تەندروستی هەڵەبجە تەرخانكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بێگومان ئەو بڕە پارەیە بۆ كەرتی تەندروستی دابینكراوە و هەر لە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجەش خەرجدەكرێت بە تایبەت لەڕووی كڕینی كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا و كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و دەرمان و چارەسەر پێویست بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و چەند پێداویستییەكی دیكە.

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئێستادا نزیكەی 100 كەس بەهەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و چواركەس گیانیانلەدەستدا و 40 كەسیش چاكبوونەتەوە و ئەوانی دیكەش بەشێكیان لە نەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێریدان و بەشێكیشان لە ماڵەكانی خۆیان چارەسەر وەردەگرن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this