
دیمەنێک لە یاری بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەردەوامی بۆ لەدەستدانی خاڵەکانیداو ئەمجارەش نەیتوانی لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدراو لە رکابەرییەکانی هەفتەی 33 بوو، هەردو یانە لە گێمی یەکەم چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، سەرەتا دییەگۆ کۆستا بە هەڵە لە خولەکی 11 گۆڵێکی لە خۆیان کرد.
دواتر لە خولەکی 19 ئاتلەتیکۆ وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوەو ساوڵ نیگوێز لە خولەکی 19گۆڵی یەکسانبوونەوەی کردەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم جارێکی تر بەرشەلۆنە لە لایەن میسییەوە لە خولەکی 50 پێشکەوت، بەڵام جارێکی تر ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامەکە رازی نەبوو، ئەمجارەش ساوڵ نیگوێز لە خولەکی 62 توانی گۆڵی دووەم ویەکسانبوونەوە بکاتەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە 2-2 تەواو بوو. یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی لە دووەمی ریزبەندی بووە 70 خاڵ و ئەگەر ریاڵ مەدرید لە خیتافی بباتەوە جیاوازی خاڵەکانیان دەبێتە 4 خاڵ.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدیش 59 خاڵی هەیەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



