لە مانگی حوزەیراندا ئابووری تورکیا کورتهێنانی گەورەی بەخۆیەوە بینی

0
2207

SNN

راپۆرتێکی پەیمانگای ئاماری تورکی ئاماژەبەوە دەکات، بازرگانی دەرەکی تورکیا لە مانگی حوزەیران بە رێژەی %102 کەمی کردووە کە تەنیا بۆ مانگی رابردوو دەکاتە 3.4 ملیار دۆلار، ئەمە بۆ جاری یەکەمە تورکیا لە تەنیا مانگێکیدا ئەو زیانە گەورەیەی پێبگات لە بازرگانیدا.

هەناردەی تورکیا بەشێوەیەکی گشتی %40 کەمیکردووە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی کورتهێنان لە ئابووری تورکیا و هەناردەکردن، لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری کارگەکان وەستاون و ماڵەی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا وەک جاران نەماوە.

لەهەمانکاتدا لیرەی تورکی لە ناوەراستی مانگی حوزەیراندا بۆ یەکەمجار زۆرترین بەهای خۆی لە دەستدا بەجۆرێک 6,8 لیرەی تورکی بەرامبەر 1 دۆلاری ئەمریکی بوو، هەروەها کەرتی گەشتیاری تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەکی کەوتووە کە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئابووری تورکیا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this