
وێنەی ئەو گەنجەی بە کۆرۆنا گیانی-لەدەستدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و پاش مانەوەی چەندڕۆژێك لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و تا ئێستاش هەشت كەسی دیكەی دانیشتووی قەزای سەیدسادق و دەوورووبەری بەهەمان ڤایرۆس گیانیانلەدەستداوە.
تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بە SNNی رایگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێك بوو گەنجێكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق كە تەمەنی 32 ساڵ بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، رەوانەی نەخۆشخانەی وەفا كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بەهۆی زیاتر تێكچوونی باری تەندروستییەوە شەوی رابردوو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە ناوی (تاهیر جەمال)ە و بەهۆی ناجێگری باری تەندروستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق گیانیلەدەستدا و ئەمەش هەشتەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانە كە لە سنوری قەزای سەیدسادق و دەوروبەری تۆماردەكرێن.
پێشتریش دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی سنورەكە تووشبووی كۆرۆنان بەڵام ناچنە نەخۆشخانەكان بۆ وەرگرتی چارەسەر.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



