
پۆلیسی ئیتالیا
SNN-
لەئۆپراسیۆنێکدا کە ئەمە یەکەمجارە بەوشێوە فراوانە ئەنجامدەدرێت، حکومەتی ئیتالیا دەستی گرتووە بەسەر 14 تۆن حەبی هۆشبەردا کە دروستکراوی رێکخراوی داعش-ە و لەسوریا بەرهەمهاتووە.
پۆلیسی ئیتالی دەڵێت: “حەبەکان لەجۆری (ئێمفیتامین)ی هۆشبەرە و لەلایەن داعشەوە لەسوریا بەرهەمهاتووە و دەستی بەسەردا گیراوە”.
لەبەیاننامەیەکی پۆلیسی ئیتالی-دا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەمموز بلاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە 84 ملیۆن حەبی کیپتاگۆن دەستی بەسەرد گیراوە کە ئەویش داعش دروستی کردوون.
بارە هۆشبەرەکە لە گەراجی سالێرنۆ لەباشووری ناپۆلی دەستی بەسەردا گیراوە و بایی یەک ملیار یۆرۆیە لە 3 کۆنتێنەردا لەناو بتڵی گازدا بووە و لەسوریاوە بەرەو هەرێمی لۆگانۆ لەسویسرا بەڕێوەبووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



