بۆسكێتس:تیپهكەمان خاڵی زۆری له ده‌ستدا و قورسه ریاڵ مەدرید بدۆڕێت

بۆسکێتس
SNN Sport
سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی به‌رشەلۆنه هه‌ستی به توڕەییه‌كی زۆر كرد پاش ته‌واوبوونی یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبەر به یانه‌ی ئەتلەتیکۆ مەدرید کاتێک به یهكسانبوونیان به دوو گۆڵ له چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 33 لالیگا کۆتایی هات.
له لێدوانێكیدا رۆژنامه‌ی ( ماركا )ی ئیسپانی بڵاویكردهوەو تیایدا وتی ” كاره‌كه قورسە، سه‌باره‌ت بهركابهریكردن له سه‌ر نازناوه‌كه ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گه‌وره‌مان به‌خشییه ركابهرهكەمان ، به‌رده‌وام ده‌بین له ركابه‌ری كردن تا كۆتایی ، سەرەڕای ئه‌سته‌می دۆخه‌كه “.
هه‌روه‌ها وتی ” ئه‌تلتیكۆ ركابه‌رێكی به‌هێزبوو ، دوو لێدانی سزای بهدەستهێنا و ئه‌سته‌م بوو هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، هه‌موو تیپێك ته‌كنیكی ڤار له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌ژمار ده‌كات ، هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نیه له وه‌ی روویدا ، ناتوانم بریار له سه‌ر ئه‌م كارانه بدەم “.
وتیشی” هه‌ندێک خاڵمان له ده‌ستدا ،پاش وه‌ستانی خولەکە یارییەکی خراپمان كرد، ئه‌مڕۆ سه‌رمان شۆڕ بوو ، هه‌ندێک له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی دووركه‌وتینه‌وه و ئەگه‌ر ریاڵ بردنەوە تۆمار بکات ، ده‌بێت به‌رده‌وام بین له هه‌وڵه‌كانی بردنه‌وه “.
له كۆتاییدا و سه‌باره‌ت به ركابه‌ریكردن له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی وتی” زۆر قورسه ریاڵ مه‌درید خاڵ له ده‌ست بدات ، چونكه تیپێكی زۆر باشن “.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



