
کیکی سیتین و گریزمان
SNN Sport
ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، نیگەرانەو هەست بە بێهیوایی دەکات لەگەڵ یانەکەی و راهێنەری ئێستا کیکی سیتین.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، گریزمان بێهیوایە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید لە هەفتەی 33ی لالیگا لە خولەکی 90 بەشداری پێکراوە، ئەو یاریزانە ئەمە وا دەبینێت رێزی لێنەگیراوە،ئەو وا بیر دەکاتەوە شایەنی خولەکی زیاترە تا یاری بکات.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە دەڵێت” هۆکاری ئەوەی گریزمان بیر لە چوون ناکاتەوە لە بەرشەلۆنە، ئەو وای دەبینێت لە کۆتایی ئەم وەرزە کیکی سیتین لە یانەکە دووردەخرێتەوەو گرێبەستەکەی تەواو ناکات، هەروەها ژوری جلگۆڕینیش دڵنیایە کە ئەم راهێنەرە لە پۆستەکەی لادەبرێت”.
یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی خراپدا لە خولی ئیسپانیا تێدەپەڕێت و شەوی رابردوو دژی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید 2 خاڵی تری لەدەستدا، چاوەروان دەکرێت جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ببێتە 4 خاڵ.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



