لەکۆی 111 پەرلەمانتار تەنیا 7 کەسیان خانەنشینی پەرلەمانیان رەتکردۆتەوە

ئەندام پەرلەمانانی نەوەی نوێ
SNN-مەودا مستەفا
چوار پەرلەمنتاری لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ و سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، خانەنشینی پەرلەمانتاریان رەتكردەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ دەڵیت: لە دوای تەواوبونی ئەركەكەمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئێمە وەكو ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان هەر یەكێك لە ئێمە دەگەڕێینەوە سەر كاری پێشومان و خۆمان خانەنشین ناكەین.
بەهەمانشێوە هەرسێ پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح، شیرین ئەمین، شایەن عەسکەری) فۆرمی رەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانیان پڕکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكگی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەروەك بەڵێنمان بە خەڵكی خۆمان و دەنگدەرانمان و خەڵكی كوردستان دابوو كە ئێمە نابین بە بەشێك لە ناداپەروەری و نابین بە بەشێك لەو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات دەیكات، بۆیە لێرەوە سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكەمان فۆرمی رەتكردنەوەی خانەشینی پەرلەمانتاریمان پركردەوە و هەمومان پێكەوە خانەنشینی پەرلەمانتاری خۆمان رەتكردەوە.
وتیشی “لە دوای تەواو بونی ئەركەكەمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئێمە وەكو ئەندامانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان هەر یەكێك لە ئێمە دەگەڕێینەوە سەر كاری پێشومان و خۆمان خانەنشین ناكەین”.
شایەنی باسە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی رەتكردنەوەی فۆرمی خانەنشینی پەرلەمانتارانەو بە وتەی بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستانیش پەرلەمانتاران بۆیان هەیە تاوەكو یەك مانگی ترئەو فۆرمە پربكەنەوە كە لەلایەن بەشی یاسایی پەرلەمنی كوردستانەوە دەرکراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



