
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 259 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون و شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ردا 232 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویكرده‌وه ئاشكرایكرد، “له شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 312 پشكنین له هه‌رێم ئه‌نجامدروان له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه: 259 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون به‌مشێوه‌یه: ( 80 هەولێر)، (92 سلێمانی ، 69 گەرمیان)، (18 هەڵەبجە)”.
له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ” 223 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه:(38 هەولێر) (169 سلێمانی-لە ماوەی 14 رۆژدا)، (14 گەرمیان)، (یه‌ك دهۆك)، (یه‌ك هەڵەبجە)”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئامارى گیان له‌ده‌ستدانه‌وه ئاشكرایكردووه، “شه‌ش تووشبوو مردوون به‌مشێوه‌یه: ( یه‌ك هەولێر) و (سێ سلێمانی، یه‌ك گەرمیان، یه‌ك ڕاپەڕین)”.
به‌پێى ئاماره‌كانى تا ئێستا 6 هه‌زار و 403 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 78 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 4 هه‌زار و 112 كه‌س چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 213 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



