ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی درێژکردەوە

فڕۆكه‌یه‌كى هێڵى ئاسمانى عێراق
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تاوه‌كو 15 تەمموز درێژکردەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکانى لە سه‌رجه‌م فرۆکه‌خانه‌کانی عێراق تاوه‌كو 15ى تهمووز درێژکردەوە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه”.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له چوارچێوه‌ی بهرگيری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 51 هه‌زار و 524 کەس تووشی کۆرۆنا بوون له عێراق، 26 هه‌زار و 267 کەس چاکبوونەتەوە، 23 هه‌زار و 207 کەس چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 328 هاووڵاتیش لەژێر چاودێریی چڕدان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



