سبه‌ى كارمه‌ندانى هاتووچۆى سلێمانى ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان

مانگرتنى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: سبه‌ى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى هاتووچۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان، ده‌شڵێت: “داواكارییه‌كانیان گه‌یه‌ندراوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت”.
عەقیدی هاتووچۆ ئەمین ساڵح، بەڕێوەبەری كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه سبەى پێنجشه‌ممه سەرجەم كارمەندانی هاتووچۆ دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان”.
له‌باره‌ى داواكارییه‌كانى ئه‌و كارمه‌ندانه و ئه‌و هۆكاره‌ى كه به‌هۆیه‌وه مانگرتنیان راگه‌یاندووه عەقیدی هاتووچۆ ئەمین ساڵح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داواكارییەكانی كارمەندانی هاتووچۆ رەوایە، ئەو داواكارییانەش گەیەندراونەتە لای قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بەدواداچوون بۆ داواكارییەكان بكەن”.
کارمەندانى هاتووچۆ لە سلێمانى زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆى دابەشنەکردنى مووچە و خراپى بارى داراییان بایکۆتى دەوامیان کردووه، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه رۆژى سێشه‌ممه 30ى ته‌مموز، مووچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه له‌چوارچێوه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆدا دابه‌شكرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



