ڤیدیۆ:لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی و لیستەرسیتی دۆڕان و ئارسناڵ براوە بوو

دیمەنێک لە یاری چێڵسی و وێستهام
SNN Sport
لە خولی ئینگلتەراو لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولەکە، یانەکانی چێڵسی و لیستەرسیتی تووشی دۆڕان هاتن و یانەی ئارسناڵ بردنەوەیەکی بە نرخی بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریدا یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نۆریچ سیتی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە 4-0 بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان” ئۆبامیانگ دوو گۆڵ و چاکا و سوارێس تۆماریان کرد.
بەم بردنەوە خاڵەکانی ئارسناڵ لە پلەی حەوتەم بووە 46 خاڵ.
لە یارییەکی تردا رێوییەکانی یانەی لیستەرسیتی بوونە میوانی یانەی ئێڤەرتۆن و لە ئەنجامدا یاریەکەیان 2-1 پێدۆڕاند.
دوو گۆڵی ئێڤەرتۆن یاریزانان، ریچارلسۆن و سیگۆردسۆن تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵی لیستەرسیتی ئیهانچۆ تۆماری کرد.
لیستەرسیتی 55 خاڵی هەیەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت، هەرچی یانەی ئێڤەرتۆنە بە 44 خاڵ لە پلەی 11 دەبینرێت.
لە کۆتا یاری ئەمشەو، یانەی چێڵسی لە یاریگای وێستهام بە شکستەوە گەڕایەوەو 3-2 تووشی دۆڕان بوو.
گۆڵەکانی وێستهام سۆسک 45+2، ئەنتۆنی 51، یارمۆلینکۆ 89 تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی چێڵسی ویلیان 42، 72 تۆماری کرد.
یانەی چێڵسی 54 خاڵی هەیەو لە پلەی چوارەم دەبینرێت، یانەی وێستهام بە 30 خاڵ لە پلەی شەشەم دەبینرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



