
لەناوچوونی ماسی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاشكرایكرد: “شەوی رابردوو لە گوندێكی سەر بە قەزای سەیدسادق لە حەوزێكی ماسی بەخێوكردن زیاد لە هەشت هەزار ماسی لەناوچوون، هۆکارەکەشی پیسبوون و ژەهراویبوون بووە”.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بە SNNی راگەیاند: “شەوی رابردوو لەلایەن یەكێك لە خاوەن حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی لە گوندی ( دۆڵاش) سەر بە قەزای سەیدسادق، ئاگاداركراینەوە كە زیاد لە هەشت هەزار ماسی حەوزێكی ماسی بەخێوكردنەوە لەناوچوون، دواتر بەفەرمانی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق دەستمان بەلێكۆڵینەوە كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش پشكنین و لێكۆڵینەوە لەلایەن لیژنە و پزیشكی هۆبەی ڤێتەرنەری، دەركەوت كە بەهۆی پیسبوون و ژەهراویبوونی ئاوەكەوە، هاوكات بەرزبوونەوەی ماددەی (ئامۆنیا) بووە بە هۆكاری لەناوچوونی ماسییەكانی ئەو حەوزە.
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی لەناوچوونی ئەو ماسیانە دەگەڕێتەوە بۆ درووستبوونی قەوزە و نەمانی ئۆكسجین و پیسبوونی زۆر و نەگۆڕینی ئاوی ناو حەوزەكان، بەو هۆیەشەوە ماسییەكان ژەهراوی بوون و لەناوچوون.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



