
هێرشی داعش
SNN-عیماد جەباری
بەرپرسێکی ئەمنی هۆشداری دەداتە خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە سەبارەت بە “پیلانێکی مەترسیداری داعش” کە تیایدا خەڵکی بێتاوان دەکرێتە ئامانج.
حەسەن سافی بەرپرسی هەواڵگری لیوای 56ی حەشدی شەعبی بە SNNی راگەیاند: چەکدارانی داعش پیلانیان هەیە لە رێگەی بۆمبڕێژکردنی جزدانی پارەوە خەڵکی بێتاوان شەهید بکەن.
وتیشی: “بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان داعش دەیەوێت ئەو کارە لە حەویجە و ناوچەکانی دیکە بکات بۆیە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتیان کە ئاگاداربن لە دۆزینەوەی جزدانی پارە و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان ئاگاداربکەنەوە”.
لە ماوەی رابردوودا شانە نوستووەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان هێرش و کردەوەی تیرۆرستییان زیادکردووە.
ئەمریکاش لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندووە: “داعش لە هەوڵی سەرهەڵدانەوە و کۆکردنەوەی پشتیوانیدایە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



