تەندروستی جیهانی: بەشێک لە وڵاتان شەڕێکی سەختیان دژ بە کۆرۆنا لەبەردەمدایە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کە رێکاری توندوتۆڵیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگرتووەتەبەر هێشتا شەڕێکی سەختیان دژ بەو پەتایە لەبەردەمدایە.
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: “بەشێک لە وڵاتان، ئاسانکاری زۆریان بۆ ژیانی هاووڵاتیانیان کردووە و رێکارە تەندروستییەکانیان بە گوێرەی پێویست نەبووە، ئەو وڵاتانە دوچاری رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس و ماوە درێژ دژ بە کۆرۆنا دەبنەوە”.
ئەدهانۆم نیگەرانیشی دەربڕی سەبارەت بەوەی، بەشێک لە وڵاتان قەدەغەی هاتووچۆیان هەڵگرتووە لەکاتێکدا کە تەنەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا خێراتربووە.
ئەم وتانەی ئەدهانۆم لە میانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو بە بەشداری چەندین شارەزای تەندروستی و بەرپرسانی ئەو رێکخراوە، لە نێویشیاندا مایک ڕایان کە سەرۆکایەتی تیمێکی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات لە وڵاتی چین.
ڕایان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەو ڤایرۆسە نوێیەش کرد کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە میدیا جیهانییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن زانایانەوە ئاشکرابووە، ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین لە رێگەی ئاژەڵی بەرازەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، لەوبارەیەوە وتی: “ڤایرۆسەکە لەژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵدایە و پێشبینی ناکەین ببێتە پەتایەکی جیهانی دیکەی هاوشێوەی کۆرۆنا”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



