
تاقیگە
SNN
بە گوێرەی میدیاکانی رۆژئاوا، لە چین ڤایرۆسێکی نوێ لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە کە مەترسی دەکرێت ببێتە پەتا.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ڤایرۆسەکە لەناو بەرازدا بڵاوبووەتەوە، ئەگەرچی تا ئێستا ژمارەیەک حاڵەتی کەمی تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە، بەڵام زانایان هۆشدارییانداوە لەوەی ئەگەر گۆڕانکاری بەسەر پێکهاتەی ڤایرۆسەکەدا بێت ئەوا پێدەچێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا ڤایرۆسەکە بە ئاسانی لە نێوان مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر بگوازرێتەوە.
بی بی سی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرچی ئێستا گرفتێکی ئەوتۆی دروست نەکردووە بەڵام زانایان بە وردی چاودێری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەکەن و رێنمایی تەندروستیشیان داوەتە خاوەن و کرێکارانی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵی بەراز تا رێگری لە دروستبوونی پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا بکەن.
ئەو زانایانەی بۆ بی بی سی دواون، باسیان لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لە چین کاریان کردووە و چەند نیشانەیەکیان تیادا دەرکەوتووە.
پسپۆڕانی تەندروستی چینیش پێکوتەی ئەنفلنزایان دژ بە ڤایرۆسەکە لەسەر مرۆڤ تاقیکردووەتەوە بەڵام دەرکەوتووە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو ڤایرۆسە نوێیە نەبووە.
ڤایرۆسەکە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (G4 EA H1N1)، لە رووی پێکهاتەکەی نزیکە لە ئەنفلۆنزای باڵندە کە ساڵی 2009 لە چین بڵاوبووەوە بەڵام چەند گۆڕانکارییەکی کەم لە نێوانیاندا هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









