پەناخوازانی ئەڵمانیا
SNN
بە گوێرەی رێککەوتنامەیەکی یەکێتی ئەوروپا، ئەو کۆچبەرانەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەگەنە وڵاتانی ئەوروپا دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەڵمانیاش وەکو یەکەم وڵاتی ئەوروپی دەستی بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنامەیە کردووە.
ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لە رێکەوتننامەی کۆنگرەی (دبلن)دا بڕیاردرا، ئەو کۆچبەرانەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەگەنە هەر وڵاتێکی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، دەبێت دیپۆرت بکرێن و رەوانەی وڵاتە سنوریەکانی ئەوروپا بکرێتەوە، واتا لە کام وڵاتی بەڵکانەوە گەیشتووە بە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی ئەو وڵاتە بکرێتەوە، لەو وڵاتە دەبێت داوانامەی مافی پەنابەری پێشکەش بکات.
بە گوێرەی رێکەوتنەکە، هەر پەناخوازێک لە ماوەی ئەم چەند مانگەی ساڵی 2020 داوانامەی مافی پەنابەری لە وڵاتی ئەڵمانیا پێشکەش کردوە، رەوانەی وڵاتانی سنوری ئەوروپا دەکرێتەوە.
بڕیارەکەی ئەڵمانیا 2600 پەناخوازی وڵاتەکە دەگرێتەوە کە لە دوای مانگی نیسانەوە داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا کردووە، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و پەنابەرانی فیدراڵی ئەڵمانیاش داوا دەکات ماوەی رێککەوتنەکە درێژبکرێتەوە، بۆ ئەوەی 21 هەزار و 700.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکانی ئەوروپا، راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا بووە هۆی وەستاندنی بڕیارەکە، لە نیوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، وڵاتی ئەڵمانیا دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



