شانه‌ی قه‌یرانه‌كان مەشق و راهێنانی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه

هەڵبژاردەی عێراق
SNN Sport- حسین کەرکوکی
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سازكردنی هه‌ر کۆبوونەوەو ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لە هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقیان له بەغدا له كاتی ئێستادا ره‌تكرده‌وه، ئەمەش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌و مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە ” شانه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی و وه‌زارەتی ته‌ندروستی رێگری ده‌كات له سازكردنی كه‌مپێكی ناوخۆیی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌غدا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و ئاسیا و راسپارده‌ی كرد به‌وه‌ی راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له رێگەی ئینتەرنێتەوە رێنماییەکان بە یاریزانەکان بدرێت تا ناوه‌راستی ئه‌م مانگه و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی ده‌كرێت پاشان بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راهێنانه‌كان یان ئەنجامنەدانی”.
هه‌روه‌ها وتی” شانه‌ی قه‌یرانی هاوبه‌ش ره‌تیكرده‌وه هه‌ڵبژارده‌كه گه‌شت بكات بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ ڤێتنام له هانۆی پایته‌ختی ئەو وڵاتە “.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ره‌حیم حه‌میدی یاریده‌ده‌ری راسپارد به په‌یوه‌ندیكردن به یاریزانان كه بانگهێشتی كردوون له رێگەی ئینتەرنێتەوە و پرۆگرامێكی ته‌واوی راهێنانیان پێبدات تا رێگەی پێبدات به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان “.
هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین توانیویەتی لە رکابەرییەکانی گروپی سێییەم لە 5 یاری 11 خاڵ کۆبکاتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



