وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای دەستبەسەرداگرتنی 4 کەشتی ئێرانی دەکات

کەشتییەکی نەوتی ئێران بەرەو ڤەنزوێلا
SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای کرد دەستبەسەر چوار کەشتی ئێرانیدا بگیرێت کە نەوتی بۆ ڤەنزوێلا گواستۆتەوە.
داواکاری گشتی فیدراڵی ئەمریکی داواکارییەکەی بەرز کردۆتەوە تا چوار کەشتی گواستەرەوەی سوتەمەنی ئێران رابگیرێت وەک هەوڵێک بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ئەو لایەنانەی ئابڵوقە و سزاکانی سەر ئێران پێشێلدەکەن.
رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵ نووسیوێتی “بەرپرسانی ئەمریکا بەوەوە ناوەستن کە تەنیا دەستبسەر کەشتییەکانی ئێراندا بگرن، بەڵکو مەرامیانە داهاتی گواستنەوەی سوتەمەنیش لەئێران وشک بکەن و کاری گواستنەوەی دەریاوانی لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت لەداهاتوودا”.
پێشتریش سایتێکی بەریتانی ئاشکرایکردبوو، کە ئێران و ڤەنزویلا هەفتەی رابردوو پردێکی ئاسمانییان پێکهێناوە بۆ سووککردنی سزاکانی سەریان و کەمکردنەوەی تەنگژە ناوخۆییەکانیان.
سایتی simpleflying تایبەتمەند لەهەواڵی فڕۆکەوانی بڵاویکردۆتەوە، ئێران و ڤەنزوێلا وەک دوو هاوپەیمان پێکەوە کار دەکەن تا خۆیان لەسزاکانی ئەمریکا بدزنەوە.
هاوکات پێگەی FlightRadar24نووسیوێتی: “فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لەنێوان تاران و نیمچەدورگەی پاراگوانا لەم رۆژانەی رابردوودا فڕیوە و گەشتەکانیشی زیاتر دەکات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


