
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا و لە یارییەکانی هەفتەی 33 ، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی قورس و گرانی لە ناو یاریگای دی ستیفانۆ بەدەستهێناو توانی بە تەنیا گۆڵێک لە یانەی خیتافی بباتەوە.
ریاڵ مەدرید دەیویست سوود لە یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە ببینێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بکاتە 4 خاڵ و لە کۆتایدا سەرکەوتوو بوو.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە هەردو یانە چەند هەوڵێکیان بۆ گۆڵکردن دا، بەڵام نەیانتوانی تۆڕی یەکتری بهەژێنن و گێمی یەکەم بە خاوێنی مایەوە.
لە گێمی دووەم یانەی شاهانە پێداگربوو لە بردنەوەی یاریەکە، توانی لە خولەکی 79 گۆڵی پێشکەوت لە لایەن سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری بە لێدانی سزا بکات کاتێک کارڤاخال لە ناو هێڵی سزا لێیدرا، کە ئەم ئەستێرە گۆڵی ژمارە 119ی بوو لە مێژووی یاریکردنیدا.
لە کۆتایدا یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن بە سوودی یانەی ریاڵ مەدرید تەواو بوو، توانی ژمارەی خاڵەکانی بۆ 74 خاڵ بەرزبکاتەوەو بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەی دووەمی خولەکەوە دێت.
خاڵەکانی خیتافی بووە 52 خاڵ و بۆ پلەی شەشەم دابەزی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



