بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکا پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی ئابووری جیهان خستەڕوو

دیمەنی یەکێک لە بۆرسەکان
SNN
بانكی وەبەرهێنانی ئەمەریكا (Goldman Sachs) لە راپۆرتێکیدا پێشبینی دەکات لە ساڵی 2022 خواست لەسەر نەوت بگەڕێتەوە ئاستی پێش كۆرۆنا.
ماڵپەڕی بزنز ئینسایدەر وردەکاری ئەو راپۆرتەی بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکای بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوەش خراوەتەڕوو قەیرانی ئابووری و دارایی جیهان بەهۆی كۆرۆناوە تا ساڵی 2025 بەردەوامی دەبێت.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە گەشەی ئابووری جیهان لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوودا 2021 روو لە بەرزبوونەوە دەكات.
هەربەپێی ڕاپۆرتەكە لە داهاتوودا كەرتی پیشەسازی و ماركێتینگی ئەلیكترۆنی و پیشەسازییە كشتووكاڵییەكان و تەكنەلۆژیایی زیرەك و كەرتی ڕاوێژكاری زۆرترین دەرفەتی وەبەرهێنانیان بەردەكەوێت.
ئەو قەیرانە ئابووریەی کە بەرۆکی جیهانی گرتووە، دەرئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی کەرتە پیشەسازی و گەشتیارییەکان و دابەزینی نرخی نەوتە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


