
چوی سوك هیۆن
SNN Sport
چوی سوك هیۆن كچه وه‌رزشكاریی یارییه سیانه‌كانی ( تریاسلۆن)ی كۆریای باشوور خۆی كوشت، ئەمەش بۆ كۆتاییهێنان به چه‌ندین ساڵ له خراپه‌كاری جه‌سته‌ی و قسه‌ی له لایه‌ن ستافی راهێنان و پشتگوێ خستنی سكاڵاكه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره وه‌رزشییه‌كانه‌وه .
چوی ته‌مه‌ن 22 ساڵ براوه‌ی میدالیا‌ی برۆنز بوو له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان له پاڵه‌وانێتی تریاسلۆنی ئاسیای 2015 له تایپی ، له مانگی رابردوودا وه‌ك ته‌رمێكی وشكه‌وه بوو دۆزرایه‌وه له شوێنی مانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له بۆسان .
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمار كراوه كه له ئاستێكی فراوان سه‌یركراوه ، دوایین وتووێژی نامه‌یی نوسراوی له‌گه‌ڵ دایكی ده‌رده‌خات و لێی پاراوه‌ته‌وه كه ” تاوانی هێرشكه‌ره‌كانی سه‌ری ئاشكرا بكات .
چوی پله‌ی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نیشتمانی بۆ خانمان به‌دەستهێناوه له ساڵی 2016 ، به‌ڵام شكستی هێنا له به‌رده‌وام بوون و پاشه كشێ كردن بۆ پله‌ی چوارده‌هه‌م له ساڵی رابردودا .
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



