
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو پۆستە باڵایانەی كەپشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و تائێستا پڕنەكراونەتەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدەكانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە یەكلاكردوەتەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش بریكاری وەزیری ناوخۆ لە پشكی یەكێتی دەستبەكاردەبێت و لە نزیكترین كاتیشدا كاندیدەكانی دیكە فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەچێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN، پۆستی بریكاری وەزیر، ئەو پۆستە باڵایانەی كە لە بریكاری وەزیر و سەرۆكی چەند دەستەیەك پێكدێن و پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن تائێستا پڕنەكراونەتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدی بۆ دیاریكردوون كە پێكدێن لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەبوارەكانی خۆیاندا.
ئەوەشهاتووە، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە لیوا (چەتۆ ساڵح) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەك بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەستبەكار ببێت، هاوكات كاندیدەكانی دیكەش كە بۆ پۆستەكانی بریكاری وەزارەتەكانی (پیشەشازی و بازرگانی، تەندروستی، سامانەسروشتییەكان، داد ،ئەوقاف و كاروباری ئاینی، سەرۆكی دەستەی مین، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار).
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جگە لە لیوا چەتۆ ساڵح بۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، كە بڕیارە رۆژی یەكشەممە دەستبەكار ببێت، لە نزیكترین كاتیشدا سەرجەم كاندیدی وەزارەت و سەرۆكی دەستەكان، كە پشكی یەکێتین فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەچێت.
وینەى لیوا چەتۆ، بۆ بریکارى وەزیرى ناوخۆ

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



