میسر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و باشووری کوردستان ئیدانە دەکات

ئاڵای میسر و تورکیا
SNN
لهڕاگهیهندراوێكدا، کەئەمڕۆ بڵاوکرایەوە وهزارهتی دهرهوهی میسر، هێرشی دەوڵەتی تورک و لهشكركێشییهكانی بۆ سەر خاكی عێراق و باشووری کوردستان ئیدانەکرد.
لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسردا هاتووە: “بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن تورکیاوە بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، شەرمەزار دەکات”، جەختیشی کردوەتەوە کە بەردەوامی ئەو هەڵوێستە ڕهتكراوهیه و دهكرێت ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكه تێكبدات، لەبەر ئەوە دووبارە کردنەوەی ئەو کردەوە شەڕەنگێزانەیە ڕەتدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وهزارهتی دهرهوهی میسر، جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو ڕێگەیەی توركیا ڕەتدەكەینەوە چونکە دەبێتەهۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەو چوارچێوەیەدا هەمەئاهەنگی لەگەڵ عێراق و گەلەكەی و حكومەتەكەی دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە شەڕەنگێزانەیە و داواش لە هەموو لایەك دەكەین كە كاربكەن بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق بەشێوەیەكی دیبلۆماسی و كرداریی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



