پشووى فهرمانگهكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى تاوه‌كو 10ى تهمموز درێژكرایه‌وه

شاری سلێمانی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت :”سبه‌ى ئه‌و واده‌یه كۆتایی دێت له‌باره‌ى پشووى ده‌وامى فهرمانگهكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆیه له پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتیان بڕیاردرا پشووى فه‌رمانگه‌كان تاوه‌كو 10 ئه‌م مانگه درێژ بكه‌ینه‌وه”.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى به snnى راگه‌یاند :”هێشتا ڕوون نیه كه ئاخۆ سبه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆن كۆده‌بێته‌وه یان نا به‌ڵام بڕیادرا به‌درێژ كردنه‌وه‌ى پشووى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان تاوه‌كو 10ى تهمموز و هێشتا هیچ بڕیارێكیش نییه له باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى گشتییه‌وه”.
وتیشى “سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌پێشتر بڕیارى داخستنى له بارهوهدرابوو وه‌ك مزگه‌وت و په‌رستگا و كافتریا و یانه‌كانى شه‌وانه و هۆڵه‌كانى ئاهه‌نگ گێڕان و هۆڵه‌كانى له‌ش جوانى هه‌ر شوێنێك قه‌ره‌باڵه‌غى دروست بكات به داخراوه‌ى ده‌مێنیته‌وه تاوه‌كو بتوانین ڕێگا له بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه بگرێن”.
هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد”مه‌ترسى كۆرۆنا له سنوره‌كه‌دا بوونى ماوه و ده‌بێت هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندى رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بن تاوه‌كو بتوانین به هه‌موومان ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره تێپه‌ڕێنین”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



