
بەرشەلۆنە
SNN Sport
فرانسێسك ئه‌گویلار رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ “ی ئیسپانی دووپات كرده‌وه به‌رپرسیارێتی مه‌شق و راهێنانی تیپی به‌رشەلۆنه ( چاڤی هێرناندێز ) ، له سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو له شوێنی كیكی سیتین وەریدەگرێت.
ئه‌مه‌و ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا خوازیاری گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ چاڤی ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی كه رووبه‌ڕووی لادان بووەوە له پۆسته‌كه‌ی ، به‌ڵام له كاتی خۆیدا ره‌تی كرده‌وه ، دواتر كیكی سیتین راهێنه‌ری پێشووی ریال بیتس دانرا.
پێده‌چێت كیكی سیتینیش ریزه‌كانی برشەلۆنه جێبهێڵێت به هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له‌م دواییانەدا ، سەرەڕای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی بلاوگرانا .
ئه‌گویلار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چاڤی گه‌یشتووەته رێكه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی مه‌شق و راهێنانی به‌رشەلۆنه له سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێوە، له به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه بڕیاری نه‌داوه ئایا سیتین تا كۆتایی ئه‌و وه‌رزه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود دوورده‌خرێته‌وه و دانانی گارسیا پیمێنتا وه‌كو راهێنه‌رێكی كاتی تا كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه ئەگەرێکی بەهێزە.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژنامه‌ی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ “وتی ” چاڤی هێرناندێز ” مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی ( 6 ملیۆن یۆرۆ ) وه‌رده‌گرێت و كاروانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه له سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات نه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له مانگی ئابی داهاتوودا .
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چاڤی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ” سپۆرت “ی ئیسپانی وتی ” گه‌وره‌ترین خه‌ونم ئه‌وه‌یه ببم بە راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن ، نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ هه‌موو یاریزانان و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه سه‌ربكه‌وێت ، ستافی هونه‌رییه‌كه‌م زۆر خۆی ئاماده دەكات بۆ راهێنانی به‌رشەلۆنه،ده‌مه‌وێت له كاتی دیاریكراودا بگه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه له سفره‌وه ، ئه‌مه‌مم چه‌ندین جار وتووه ، حه‌ز ده‌كه‌م بریاره‌كانی تۆپی پێ بده‌م له به‌رشەلۆنه ، راهێنانی ئەم یانەیە پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانەکە سیناریۆیه‌كی نموونه‌یی ده‌بێت ، یانه‌كه له كانوونی دووه‌م داوای كردم ، به‌ڵام پێم راگەیاندن كه دۆخه‌كه و كاته‌كه گونجاو نین ، هیوادارم ده‌رفه‌تێكی ترم بۆ بڕه‌خسێت”.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



