
میسی
SNN Sport
سێ هۆکار وایکردووە میسی بیر لە چوون لە یانەی بەرشەلۆنە بکاتەوە و لە ساڵی داهاتوو کۆتایی بە گرێبەستی خۆی و یانەکەی بهێنێت کە مانگی حوزەیرانی 2021 کۆتایی دێت.
لە درەنگانێکی شەوی هەینی رابردوو رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراویان لەسەر چوونی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردووەتەوەو ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە کە دیارترینیان ئەم سێ هۆکارەیە.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەو هۆکارانە بڵاودەکاتەوە کە میسی دەیەوێت بەهۆیەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و یەکێک لەوانەش ئەوە بووە یانەکە نەیتوانیوە جارێکی تر نەیمار بگەڕێنێتەوەو وەرزی رابردوو شکستیهێناو ئەم وەرزەش تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جددی بۆ گەڕانەوەی نەدراوە.
دووەم هۆکار ئابڕوچوونی ئیدارەی یانەکەو سەرۆکی بەرشەلۆنەیە (BarçaGate) کە ئەو بەرپرسانەی یانەکە دەیان پەیج و ئەکاوتنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستکردبوو، رۆژانە لەوشوێنەوە هێرشیان دەکردە سەر یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەو خودی میسیش یەکێک بوو لە قوربانییەکان.
سێیەم هۆکار شێوازی دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی راهێنەر بوو لە یانەکە لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان، ئەمانە هەمووی هۆکاربوون تا میسی کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رابگرێت.
لە کۆتایدا ئاس نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە هیچ زانیاری لەسەر تووڕەبوونی میسی نیە لە ئێستادا.
بەپێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەریونایتد دیارترین ئەو دوو یانەن کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ میسی بکەن.
یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دۆخێکی قورس تێدەپەڕێت، ئەمەش بەهۆی کێشەی ناوخۆیی یاریزانانی یانەکە لەگەڵ راهێنەر و دوورکەوتنەوە لە پێشەنگی ریزبەندی.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



