به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نزیكه‌ى 70 شوێن داخراون له سلێمانى

به‌دواداچوونى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى له‌ناو بازاڕ | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د/ SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێدا نزیكه‌ى 70 شوێنى داخستووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون، ئه‌ندامێكى ئه‌و لیژنانه‌ش ده‌ڵێت: “ئێمه له‌به‌ر بژێوى هاووڵاتییان قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆمان رانه‌گه‌یاندووه، بۆیه پێویسته ئه‌وانیش پابه‌ند بن”.
سۆران غه‌فور، ئه‌ندامى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “لیژنه‌كه‌مان رۆژانه چاودێرى بازاڕ و دوكان شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات، به‌رده‌وامه له پێدانى رێنماى ته‌ندروستى و خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا ئێستا چه‌ند شوێن داخراون به‌هۆى سه‌رپێچیكردنه‌وه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه تهندروستیيهكانهوه 50 بۆ 70 شوێن داخراون و پسوڵه‌ى سه‌رپێچیان بۆ كراوه، هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووى سزا ده‌بێته‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدایه، چونكه مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئێستا له هه‌موو شوێنێك بوونى هه‌یه”.
سۆران غه‌فور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كاتێك بڕیاردراوه له سلێمانى بازاڕ و دوكانه‌كان دانه‌خرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئاستى بژێوى هاووڵاتییان زۆر خراپه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له سه‌ر كار و كاسبى خۆیان، به‌ڵام ده‌بێت رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا بگیرێت”.
له ئێستادا پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له پله‌ى یه‌كه‌مدا دێت له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 89 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون و له كۆى هه‌شت مردن حه‌وت حاڵه‌ت له سلێمانى بووه، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا 4 هه‌زار و 891 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌زار و 80 تووشبوو باشبوونه‌ته‌وه و 198 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



