بێ پارەیی و قەرزداری هۆکاری زۆرێک لە رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشته له ڕاپهڕین

ئیدارەی راپەڕین
SNN – محەمەد مستەفا
بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ماوەی شهش مانگی رابردووی ئەمساڵدا، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ههزار و 508 رووداوی جۆراوجۆر روویداوە و 54 کەسیش بە هۆکاری جیاواز گیانی لە دەستداوە، بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕینیش: “بێ پارەیی و قەرزداری، هۆکاری زۆرێک لە رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنن”.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ماوەی شهش مانگی رابردووی ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ههزار و 508 رووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون، بەهۆی ئەو رووداوانە 825 تۆمەتباریش دەستگیر کراون، هاوکات 45 کەسیش گیانی لە دەستداوە کە 34 پیاو و 11 ژنن”.
لهبارهى هۆکاری گیان لە دەستدانی قوربانییەکان وتیشى: “12 کەسیان بە روداووی هاتووچۆ و 10 کەس بە رووداوی کوشتنی بە ئەنقەست و چوار کەسیش بە رووداوی سووتان و خۆسووتاندن و چوار کەسی تریش بە رووداوی خنکان گیانیان لە دەستداوە”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئهوهشى خستهڕوو: “لە شەش مانگی رابردوودا سێ کەس خۆیان کوشتووە و شهش کەسیش بە رووداوی بەربوونەوە و کەوتنە خوارەوە گیانییان لە دەستداوه، هاوکات 43 حاڵەتی تووندوتیژی خێزانی تۆمار کراون”.
لهبارهى ئهوهى هۆكارى هاوبهشى زۆرینهى ئهو رووداوانهى كه روویداوه بهتایبهت تاوانكارییهكان چیى بووه؟ شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرایكرد :”لە کاتی لێکۆڵینەوەکان بۆمان دهركهوتووه، هۆکاری زۆرێک لە رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشت بێ پارەیی و قەرزداری بووە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



