
کێڵگەی پەلەوەر
SNN
کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان گومانی خۆیان ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەو دەرمانی کوتانەی بۆ مریشک بەکاردێت، داوا دەکەن حکومەت خۆی ئەو دەرمانە دابینبکات و ڕێگەنەدرێت بازرگانی پێوەبکرێت.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند :” لەئيستادا نەخۆشی نیوکاسڵ و ئایبی و گەمبۆرۆ ڕویکردۆتە مریشک و جوچکی ناو پرۆژەکانی بەخێوکردنی مریشک کە زیانێکی زۆری لەبەرهەمی ناوخۆیداوە و ترسی زۆرمان هەیە ڕێژکە زیاتربێت”.
راشیگەیاند ” گومانی زۆرمان هەیە لەسەر دەرمانی کوتانی بەرگری مریشک، پاش ئەو کوتانە مریشکەکان لەدوای پێنج ڕۆژ نەخۆش دەکەون و دەمرن”.
جەخت دەکاتەوە ” پێویستە حکومەت رێگری تەواوبکات و ڕێگەنەدات ئەو کوتانی مریشکە لە وڵاتانی دراوسێوە بازرگانەکان بیهێنن و لەهەمو دوکانێک دەستبکەوێت کە ئەمە مەترسیە لەسەر بەرهەمی ناوخۆی پەلەوەر بۆیە حکومەت خۆی پێویستە ئەو کوتانە دابینبکات و بەبڕێک پارە بیداتەوە بەخاون کێڵگە پەلەوەریەکان تا حکومەت دڵنیابێت لەکوالێتی باشی کوتانەکە و خاوەن کێڵگەکانیش بێ دودڵی بەکاریبهێنن”.
ئاماژەی بەوەشدا ” لەماوی 15 ڕۆژدا 3 ملیار دینار زیان بەر خاون کێڵگە پەلەوەریەکان گەشتووە لە سەرتاسەری کوردستان گەر رەوشەکە وا بەردەوامبێت زیانەکان بەرز دەبێتەوە بۆ 30 ملیاردینار کە بەهۆی نەخۆشیەکەوە نزیکەی 5 ملێۆن مریشک و جوچک لە لەسەرتاسەری کوردستان مردون”.
لەئێستادا خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان گیرۆدەن بەدەست نەخۆشی نیوکاسڵ و ئایبی و گەمبۆرۆ کە ئەم نەخۆشیانە ساڵانە هەیەو زیان بە پەلەوەر دەگەیەنێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



