حکومەتی عێراق بەڕەسمی یاداشتی ناڕەزایی دەداتە باڵیۆزی تورکیا لەبەغدا

کۆگۆی حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا
SNN-
حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی رەسمی داوای هەرچی زووی راگرتنی بۆردوومانەکانی تورکیا دەکات و دوو یاداشتی ناڕەزاییش دەداتە باڵیۆزی ئەو وڵاتە.
حکومەتی عێراق دەڵێت: “بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر گوند و چیاکانی هەرێمی کوردستان زیان بە ئاشتی هەرێمایەتی دەگەیەنێت و دەبێت هەرچی زووە رابووەستێت”.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی رەسمیی حکومەتی عێراق رایگەیاند “بەمدواییانە حکومەتی تورکیا دەستدرێژیی یەک لەدوای یەکی کردۆتە سەر خاکی عێراق، بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەی ئەنقەرە دەکەین کە زیان بە دۆستایەتیمان دەگەیەنێت”.
وتەبیژی حکومەتی عێراق دەشڵێت: “بەرپرسیارێتیی گیانی و مادی هاوڵاتیان دەکەوێتە ئەستۆی لایەنی تورکی و دوو یاداشتی توندی ناڕەزایەتیش دراوە بە تورکیا”.
داواشیکرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەمهۆیەوە بێتە دەنگ و ئارامی ناوچەکە لەدەست نەدات، وتیشی: “حکومەتی عێراق مافی خۆی بەکاردێنێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



