سیستمى دژه مووشه‌كى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا جێگیر كرا

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا | فۆتۆ: REUTERS/Stringer
سیستمى دژه مووشه‌كى پاتیرۆت له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا جێگیر كراوه، میدیا عێراقییه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نن: سیستمه‌كه توانیوویه‌تى یه‌كه‌مین هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه ره‌تبكاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “پرۆسه‌ى جێگیر كردنى سیستمه‌كه دوێنێ شه‌ممه 4ى تهمموز، ته‌واوبووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه توانیویه‌تى یه‌كه‌مین هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه شكست پێ بهێنێت”.
ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا ده‌بێته ئامانجى هێرشى مووشه‌كى سه‌رچاوه نادیار، چه‌ند جارێكیش زه‌نگى باڵیۆزخانه‌كه به‌و هۆكاره لێیداوه.
پێشتر زه‌رده‌شت بابان، كاربه‌ده‌ست له كۆشكى سپى ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “ئه‌و مووشه‌كانه‌ى كه ئاراسته‌ى باڵیۆزخانهكهى ئێمه ده‌كرێن له به‌غدا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مووشه‌كى بچوكن سیستمى دژه مووشه‌كى ئێمه ناتوانێت بیانخوێنێته‌وه، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌وه چه‌ندین جاره ئێمه رووبه‌ڕووى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینه‌وه و دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى چارهسهركردنیهتى”.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



