
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان رایگەیاند: “لە ماوەى شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا 88 پێشێلکارى جۆراوجۆر بەرامبەر بە 199 رۆژنامەنووس تۆمار کراوە و زۆرترین پێشێلکاریش لە شارى هەولێر بووە”.
د.نەزاکەت حسێن، نوێنەرى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە کاتێکدا ئامارى شەش مانگى ئەمساڵ رادەگەنین کە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و هاوشانى پزیشکان و کارمەندانى تەندروستیش، رۆژنامەنووسان لە بەرەکانى پێشەوەن لە ڕووماڵ کردنى دوا گۆڕانکارى دۆخى کۆرۆنا بەو هۆیەشەوە چەندین رۆژنامەنووس توشى کۆرۆنابوون”.
وتیشى: “بە پێى ئەو ئامارانەى لاى ئێمە تۆمار کراوە لە ماوەى شەش مانگدا88 پێشێلکارى بەرامبەر بە 199 رۆژنامەنووس تۆمار کراوە بریتیبوون لە دەستگیرکردن و لێدان و وەرگرتنى بەڵێننامە و هەڕەشە کردن و هێرش و سوکایەتى و رێگریکردن لە رووماڵ”.
هاوکات ئەو ئامارە بە پێى شارەکان پۆلێن کراوە کە زۆرترین پێشێلکارى لە شارى هەولێر تۆمارکراوە و دواتر شارى سلێمانى و دهۆکیش ریزبەندى سێهەمى گرتوە لە تۆمارکردنى پێشێلکارى بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان”.
د.نەزاکەت روونى کردەوە: “سەندیکاى رۆژنامەنووسان بەردەوامە لە پاڵپشتى کردنى رۆژنامەنووسان و پشتگیری لە هەر رۆژنامەنووسێک دەکات کە پێشێلکارى بەرامبەر دەکرێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



